لەماوەی ساڵێکدا پێنج هاوڵاتیی هەرێم بە بۆردوومانی تورکیا گیانیان لەدەست داوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەماوەی تەنها ئەمساڵدا پێنج هاوڵاتی هەرێم لە بۆردوومانی سەر سنوورەکاندا کوژراون و 10کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: 272 جار لە ساڵی 2020دا هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە تۆپباران کراوە و "بەدواخەوە چەندین گوندی سنووری بەهۆی بوونی پەکەکە لەناوچەکە چۆڵ کراون".

لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤەوە لە هەرێمی کوردستان دیندار زێباری ڕایگەیاند لەم چەند ساڵەی دواییدا ڕاسپاردەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە هەرێم کەمتربۆتەوە و ئاماژەی ئەرێنی هەیە بۆ باشتربوونی دۆخی مافی مرۆڤ.

سەبارەت بە مامەڵەی هێزە ئەمنیەکانی هەرێم ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێم ڕاشیگەیاندووە: "هیچ هێزێک نییە لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی نەناسرابێت و وەک میلیشیا وابێت، چوونکە هەموو هێزەکان لەلایەن پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمەوە بە فەرمی ناسێندراون و ڕۆڵێکی گەورەشیان هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و نەهێشتنی کاری سیخوڕی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210793

Your Comment

You are replying to: .
captcha