ئەردۆغان دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی وڵاتەکەی پەسەند کرد

بەشی تورکیا- دوای ئەوەی وەزیری دارایی تورکیا دەستلەکارکێشانەوەی لەپۆستەکەی راگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، دەستلەکارکێشانەوەی بەرات ئەلبایراک وەزیری دارایی کە هاوکات زاوای خۆیەتی پەسەند کردووە.

لەراگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا بڵاوی کردەوە، دوای هەڵسەنگاندنی وردی ئەردۆغان، دەستلەکارکێشانەوەی بەرات ئەلبایراک وەزیری دارایی و گەنجینە پەسەند کرا.

ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەردۆغان رۆڵی بەراتی بە سەرکەوتویی پێناسەکردووە لەماوەی دوو ساڵ خزمەتی لەو پۆستەدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210782

Your Comment

You are replying to: .
captcha