هۆکاری گرژییەکان لەنێوان پەکەکە و پارتی تورکیایە

بەشی سووریا- ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: تورکیا هیچ باوەڕێکی بە مافی کورد لە سووریا و عێراق نییە و لەڕێگای گوشارخستنەسەر پارتی دەیهەوێت گرژییەکانیان لەگەڵ پەکەکە پەرپێبدات.

«گەلۆ عیسا» ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە گرژییەکانی ئەم دواییە کە لەنێوان پارتی دیموکرات کوردستانی عێراق و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا دروست بوو و ڕایگەیاند: ئەو کێشەیەی کە لەنێوان پارتی و پەکەکە-دا دروست بووە کێشەی کورد نییە و بەڵکوو ئەو گرژییە تورکیا دروستی کردووە.

ناوبراو درێژەی دا تورکیا هیچ باوەڕێکی بە مافی کورد لە سووریا و عێراق نییە و لەڕێگای گوشارخستنەسەر پارتی دەیهەوێت گرژییەکانیان لەگەڵ پەکەکە پەرپێبدات.

گەلۆ عیسا وتیشی: هەموو ڕەوتە کوردییەکان دەبێت دژی شەڕی ناوخۆی و براکوژی بوەستنەوە و ڕێگا نەدەن ئەو ڕووداوە ڕووبدات.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) جەخت دەکاتەوە نابێت چیدی لە سەدەی بیست و یەکدا شەڕی ناوخۆی ببینین چوونکە دوژمنانی کورد لەو بابەتە سوودمەند دەبن و درێژەی ئەم دۆخە لە بەرژەوەندیی کورددا نابێت.

گەلۆ عیسا وەبیری هێنایەوە: پێویستە کونگرەی نەتەوەیی کورد ببەسرێت و لە ڕێگای ئەو کونگرەیەوە هەموو کەسایەتی حزبی و سەربەخۆکان کۆ ببنەوە و کێشەکان تاوتوێ بکەن تاکوو بگەنە گروکۆیێک لەبارەی هەموو کێشەکان و ئەم کونگرە دەبێت نوێنەرایەتی هەموو کوردەکان بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210768

Your Comment

You are replying to: .
captcha