کوردپرێس:
سس فرانتزمەن چاودێری کاروباری کوردەکان لە وتارێکدا لەبارەی کارنامەی دەوڵەتی ئایندەی ئەمریکا دواوە و دەڵێت یەک لە کێشەکانی دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا دژواربوونەوەی مەسەلەی کوردە لە عێراق و سووریا.
فرانتزمەن ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕەنگە جەیمز جێفری نوێنەری ئەمریکا کاروباری سووریا بکشێتەوە و دەشڵێت: کارەکانی جێفری بەقازانجی تورکیا بووە چوونکە پێشتر خودی جێفری گوتبووی کە پێوەندیی نێوان کورد و ئەمریکا پێوەندییێکی ستراتێژییانەیە.
ئەو چاودێرەی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکان، هۆشداریی ئەوەشی داوە کە لەم سەروبەندەی گۆڕدرانی ئیدارەی کۆشکی سپیدا مەسەلەی کورد ناڕوونی و نادیاریی زۆری لەسەرە چوونکە دانووستانی نێوخۆی کوردەکانی سووریا نەگەشتۆتە ئەنجام وتورکیا بەهەڕەشەکردنی دوبارە لە کوردەکانی سووریا هەوڵ دەدات بەشێکی زیاتر لە خاکی سووریا داگیر بکات.
ناوبراو هەروەهاش ململانێ لە سەر داهاتووی شەنگال و تەنگەژەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پەکەکە بە گرینگترین مەسەلەکانی کورد دەزانێت و بە وتەی ناوبراو داهاتووی کوردەکانی تووشی کێشە و ناڕوونی کردووە و مەترسییشە لە سەر سەقامگیریی عێراق و سووریا.
Your Comment