ئێ ئەند پی گلۆباڵ: هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا پاش تەقینەوەی بۆرییە نەوتییەکە دەستی پێکردەوە

بەشی جیهان- بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە "ئێس ئەند پی گلۆباڵ"یان وتووە هێڵی بۆرییە نەوتییەکەی هەرێمی کوردستان کە لە تەقینەوەکەی ئەم دواییەدا زیانی بەرکەوتبوو چاک کراوەتەوە و ناردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستی پێکردۆتەوە.

کوردپرێس:

بەشێک لە هێڵی بۆرییە نەوتییەکەی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا هەفتەی ڕابردووە هێرشی کرایە سەر و بە تەقینەوەیێک زیانی بەرکەوت و ناردنی نەوتی هەرێمی بۆ تورکیا ڕاگیرا.

بەرپرسێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە بە گۆڤاری ئێس ئەند پی گلۆباڵی وتووە هێڵی بۆرییە نەوتییەکە نۆژەن کراوەتەوە و ناردنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بۆرییەکەوە بۆ تورکیا دەستی پێکردۆتەوە.

بەرپرسێکی دیکەی هەرێمی کوردستانیش وتوویەتی ناردنی نەوتی هەرێم پاش بەئامانجگیرانی بۆرییە نەوتییەکە دەستی پێکردۆتەوە بەڵام وردەکاریی ئەو ناردنکارییەی ئاشکرا نەکردووە بۆ نموونە نەوتراوە کە بە چ ڕێژەیێک ناردنکارییەکە دەستی پێکردۆتەوە.

شایانی باسە پەکەکە لە بەیاننامەیێکدا بەرپرسیارێتیی تەقینەوەی بۆرییە نەوتییەکەی هەرێمی کوردستانی گرتبووە ئەستۆ. حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتوویەتی بە هۆی تەقینەوەی بۆرییە نەوتییەکەوە ڕۆژانە زیانی 10 ملوێن دۆلار لە ئابووری هەرێمی کوردستان دراوە.

News Code 210741

Your Comment

You are replying to: .
captcha