پێویستە شەنگال بکرێتە ناوچەیێک وەکوو ڤاتیکان

بەشی سووریا- سەرۆکی تەڤگەری کوردایەتی لە سووریا بە کوردپرێسی وت: بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و ئارامی بۆ شەنگال پێویستە ئەو ناوچەیە بکرێتە ئیدارەیێکی پیرۆز و سەربەخۆ وەکوو ڤاتیکان.

«حەسەن شێخۆ» سیاسەتوانی ڕەخنەگری کوردستانی سووریا و سەرۆکی تەڤگەری کوردایەتی لە سووریا T.K.S)) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە پێکدادانی نێوان چەکدارانی پەکەکە و هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کە کوژرانی پێشمەرگەیێک و بریندار بوونی سێ پێشمەرگەی دیکەی لێکەوتەوە و وتی: باشتر وایە هەردوو لایەنەکە واز لە توندڕەوی بێنن و دەست بۆ شەڕ نەبەن.

ناوبراو درێژەی دا: بۆ ئەوەی کێشەی نێوان ئەم دوو لایەنە چارەسەر بکرێت پێویستە هیچ لایەنێکیان لە شەنگال نەمێننەوە و مۆڵەت بە گەڕانەوەی خەڵک بۆ زێدی خۆیان بدەن.

سەرۆکی تەڤگەری کوردایەتی جەختی کردەوە: بۆ ئەم کارەش پێویستە شەنگال بکرێتە ناوچەیێکی پیرۆز وەکوو ڤاتیکان تاکوو ناکۆکییەکان کۆتاییان پێبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210730

Your Comment

You are replying to: .
captcha