بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە درێژەی ڕاگەیێنداروەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاند هاتووە لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چه‌ندين قەیران و کێشەیه، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لايه‌ن په‌که‌که‌وه، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه و که‌س تيايدا براوه نييه.
وەک هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە که پێویستە په‌که‌که ڕێز لە قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هەرێمى کوردستان و حکوومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دوور بخاته‌وه. ئه‌م هێرشه هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان.
سه‌ره‌خۆشى له خێزان و که‌وسوکارى پێشمه‌رگه‌ى شه‌هيد (هێرش جەوهەر محه‌مه‌د) ده‌که‌ين و هاوخه‌ميانين، هیوای زووچاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکانمان دەخوازين، داواکارين هەموو کێشه‌کان بە دانايى و دانبەخۆداگرتن چارەسەر بکرێن و دۆخه‌که لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment