بەپێی هەواڵی کورپرێس، ڕۆژنامەی ئاساهی شیمبۆنی ژاپۆن ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا باس لە نالەبارتربوونی دۆخی پەنابەرانی کورد لەو وڵاتە دەکات. چالاکوانانی مەدەنی دۆخی ئەو پەنابەرانە بەزۆر کارەساتبار وەسف دەکەن.
نزیکەی 2500 کوردی پەنابەر لە شارەکانی کاواگووچی . وارابی ژاپۆندا دەژین و نزیکەی 700 کەسیان داوای مافی پەنابەرێتییان لەو وڵاتە کردووە.
چالاکوانانی ژاپۆن کە باس لە دۆخی نالەبارەی ئابووریی پەنابەرە کوردەکان دەکەن بۆ یارمەتی گەیاندن بەو پەنابەرانە لە ناوچەی کاواگووچیدا خێوتیان هەڵداوە بۆ کۆ کردنەوەی یارمەتی بۆ پەنابەرەکان و ناوەندە خێرخوازییەکانیش خۆراک و خورادنەوەیان بۆ دابین دەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کوردەکان تایبەتمەندییەکانی وەرگرتنی یارمەتیی 950 دۆلاریی ژاپۆنیان هێشتا بەدەست نەهێناوە و لەو یارمەتیەش بێ بەشن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment