لە هەرێمی کوردستان 16 هەزار مووچەی نایاسایی ڕادەگیردرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری رایدە‌گە‌یە‌نێت، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە‌ 16 ھە‌زار کە‌س لە‌ مووچە‌یێک زیاتر بە نایاسایی وە‌ردە‌گرن، و بڕیاری ڕاگرتنی مووچە‌کانیان دراوە.‌

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنە‌ی باڵای جێبەجێ کردنی قۆناغی دووەمی بایۆمە‌تری بە ئامادەبوونی، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆکی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و ئاوات شێخ جەناب، وە‌زیری دارایی و ئابووری، کۆبووەوە و بڕیاری دا بە ڕاگرتنی زیاتر لە 16 هەزار مووچەی نایاسایی.

لە کۆبوونەوەکەدا فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، پشتبەست بەئامار و داتاکانی بایۆمەتری، راپۆرتێکیان لەبارەی فرە‌مووچە‌یی پێشکەش کرد، بە‌پێی ئە‌و راپۆرتە 106 هەزار و 839 کەس لە‌ یە‌ک مووچە‌ زیاتر وە‌ردە‌گرن کە زۆربەیان بەپێی یاسا رێکخراون.

پاش بە‌دواداچوون بۆ دۆسیە‌ی ئە‌و مووچەخۆرانە،‌ دە‌رکە‌وت 16 هەزار و 505 کەس، لە‌یە‌ک مووچە‌ زیاتر بە‌ نایاسایی وەردەگرن، بۆیە‌ لیژنە‌ی باڵا لەچوارچیوەی یاسای چاکسازیدا، وە‌زارە‌تی دارایی و ئابووری راسپارد بۆ‌ راگرتنی مووچە‌ی داهاتوویان لەگەڵ پاراستنی مافی ئەو کەسانە بۆ تانەدان لەم بڕیارە، ماوەی مانگێکیش دیاری کرا بۆ سەرلەنوی پێداچونەوەی دۆسییەکانیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210712

Your Comment

You are replying to: .
captcha