کوردپرێس: ئەمرۆ 59 هەمین هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت، ویلایەتی نیوهامشێر لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەمریکا یەکەم ناوچەى ئەو وڵاتە بوو کە تێیدا پرۆسەى هەڵبژاردن دەستیپێکرد.
لەم هەڵبژاردنەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئێستاى ئەمریکا کاندیدى کۆمارییەکانە و جۆبایدن یش کاندیدى دیموکراتەکانە، بەپێى دواین راپرسیەکانیش جۆبایدن چانسى بون بە سەرۆکى زیاترە.
لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر 250 ملیۆن هاوڵاتى ئەمەریکى مافى دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش تا ئێستا زیاتر لە 94 ملیۆنیان لە دەنگدانى پێشوەختدا دەنگیان داوە.
لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکادا، دەنگدەران راستەوخۆ دەنگ بەسەرۆک نادەن، بەڵکوو دەنگ بە ئەندامانى ئەنجومەنى هەڵبژاردن دەدەن کە ژمارەیان 538 ئەندامە، دواتر ئەندامە هەڵبژێردراوەکان بەدەنگدان سەرۆکى داهاتووى ئەمەریکا یەکلایى دەکەنەوە، هەرکاندیدێکى سەرۆکایەتیش پێویستە دەنگى 270 ئەندامى ئەنجومەنى هەڵبژاردن بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەى ببێتە سەرۆکى داهاتووى ئەمەریکا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment