بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) لە راگەيێندراوێكيدا کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی کردووەتەوە رایگەیاند ژمارەى ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەكە گیانیان لەدەست داوە بۆ 79 كەس بەرزبووەتەوە و 962 كەسیش بريندار بوون.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لەکۆی ئەو 962 کەسەی برینداربوون، 743 كەسيان لەدواى وەرگرتنى چارەسەر رەوانەى ماڵەوە كراونەتەوە و 219 کەسەکەی ديكەش هێشتا لە نەخۆشخانەن.
ئافاد راشیگەیاندووە كارەكانى گەڕان و رزگاركردن لە هەشت باڵەخانەى ئيزمير بەردەوامە. لە پاش بوومەلەرزەكەش 1120 پاشلەرزە روويانداوە كە هێزى 43يان لە سەرووى 4 پلەی ریختەرەوە بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment