کوردپرێس:
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە ههڤپهیڤینێكدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرەی قەتەری ڕاشكاوانه وتى:"تورکیا هەڵوێستی دوژمنکاری و شەڕانگێزی بەئاڕاستەی هاوپەیمانیی ناتۆ دەنوێنێت، ئەنكەرە شکستی هێناوە لەڕێزگرتن لەبڕیاری قەدەغەکردنی چەک لەلیبیا لەکاتێکدا کە ڕەفتارێکی زۆر شەڕانگێزانەیە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
ماكرۆن دهشڵێت:"هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا دوژمنکارانە بوو، هەروەها سەرسوڕمانی زۆرێک لە هاوپەیمانانی لێکەوتەوە، لەکاتێکدا ئێمە لەژێر چەتری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا ئامادەبوونێکی ئاسمانیمان هەبوو، هەروەها لەژێر سایەی هاوپەیمانانمان لە سەر زەوی کە هێزهكانى سووریاى دیموكرات (ههسهده) و شەڕڤانە قارەمانەکانی کورد نوێنەرایەتییان دەکرد، داعشمان شکست پێهێنا".
ناوبراو ئهوهشى وت:"تورکیا کۆنترۆڵی بەسەر داعشدا لاواز کردووە، ئێمە بەنیازبووین بەسەر داعشدا سەرکەوین، تورکیا سوریای داگیرکرد بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئەوانەی کە دوێنێ هاوپەیمانمان بوون".
بهبڕواى ماكرۆن، "تورکیا مەیلی ئیمپراتۆریانەی لەناوچەکەدا هەیە، پێم وایە ئەم مەیلانە بۆ سەقامگیری کارێکی باش نییە".
Your Comment