کوردپرێس: باره‌گای بارزانی له روونکردنه‌وه‌که‌دا ده‌ڵێت: "سایتێک به ناوی دره‌و میدیا هه‌واڵێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه، که گوایه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا سه‌رۆک بارزانی له نامه‌یێکدا بۆ یه‌کێتی، داوای دوو ئیداره‌یی کردووه و سایته‌که‌ش خاڵبه‌ندیی بۆ نامه‌که هۆنیوه‌ته‌وه و لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ کردووه".
لە درێژەدا هاتووە: "لێره‌دا به گشت لایێک ڕاده‌گه‌یێنین ئه‌و بابه‌ته دووره له ڕاستی و هیچ بنه‌مایێکی نییه و سه‌رۆک بارزانی هیچ جۆره نامه‌یێکی له‌و چه‌شنه و به‌و ناوه‌ڕۆکه، بۆ یه‌کێتی و هیچ لایه‌نێکی تر نه‌ناردووه".
پێشتر ماڵپه‌ڕی دره‌و میدیا له راپۆرتێکیدا ئاشکرای کردبوو، مه‌سعوود بارزانی، که به‌ر له سێ ساڵ سه‌رۆکایه‌تی هه‌وڵی دروست کردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانی ده‌کرد، له‌م رۆژانه‌دا له نامه‌یێکدا بۆ یه‌کێتی، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ قۆناغی دووئیداره‌یی کردووه، به‌ڵام به‌مه‌رجێک په‌رله‌مان و حکوومه‌تی هه‌رێم وه‌کوو خۆیان بمێننه‌وه و زیان به قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی کوردستان نه‌گات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment