کوردپرێس ده‌قی به‌یاننامه‌کەی نووسینگه‌ى نه‌جمه‌دین که‌ریم بڵاو دەکاتەوە :
"يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّک رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي"
هاونیشتمانیانی ئازیز له که‌رکووک و کوردستان ...
به داخ و په‌ژاره‌یێکی زۆره‌وه، لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، که دوای نه‌خۆشکه‌وتنی له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو به‌ڕێز دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگاری که‌رکووک، رۆژی هه‌ینی کاتژمێر 11ی شه‌و به‌کاتی ئه‌مریکا کۆچی دوایی کرد.
هاوکات ئاشکرای ده‌که‌ین، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خوالێخۆشبوو دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم، "ته‌رمی به‌ڕێزییان ده‌هێنرێته‌وه بۆ کوردستان و به شێوه‌یێکی کاتی له کوردستان به خاک ده‌سپێردرێت، تا ئه‌و کاته‌ی شاری که‌رکووک ئازاد ده‌کرێت و له‌ژێر ئه‌منیه‌ت و ئارامیی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌بێت، به شێوه‌یێکی هه‌میشه‌یی ده‌برێته‌وه بۆ شاری که‌رکووکی پیرۆز".
دکتۆر نه‌جمه‌ین، پێش کۆچ کردنی یه‌کجاره‌کی، راسپارده‌ی ئه‌وه‌ی به‌جێهێشت، که له‌به‌ر سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیی گشتی له دۆخی ئێستای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ جۆره قه‌ره‌باڵه‌غی و پرسه‌یه‌کی بۆ دانه‌نرێت. خانه‌واده‌ی دکتۆر نه‌جمه‌دین سوپاسی بێ پایانی خۆیان بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌رده‌برن، که له ماوه‌ی ڕابردوودا به به‌رده‌وامی له خه‌می ته‌ندروستی خواڵێخۆشبوو دکتۆر نه‌جمه‌دین بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment