بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزلووم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە لە دوو توویتدا بە زمانی فەڕەنسی نووسیویەتی: "رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سووكایەتی كردن بە ماكرۆن پشتگیری دەوڵەتی ئیسلامی کرد، ئەوەش گوزارشت لە بۆچوونی موسڵمانان و بەرژەوەندییەکانی جیهانی ئیسلامی ناکات، بەڵکوو ئەردۆغان ئایینی موسڵمان بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی بەکار دەهێنێت."
كۆبانی لە توویتی دووەمدا نووسیویەتی: "ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا یارمەتی پاراستنی موسڵمانانی داوە لە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە شکستپێهێنانی ڕێکخراوەکە و پاراستنی بەها مرۆییەکان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment