سەلام کەریم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی لە گفتوگۆیێک کە له‌گه‌ڵ جام كوردی کردوویەتی و دەقی دیمانەکە بۆ کوردپرێس نێردراوە، ڕایگه‌یاند , ئه‌گه‌ر كۆنگره دوابخرێت هۆكاری سه‌ره‌كی بارودۆخی ته‌ندروستیه له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هۆكاری لاوه‌كی و لە کۆنگرەشدا پێداچونه‌وه‌ی ته‌واو به په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌كه‌ن.
سه‌لام كه‌ریم لەبارەی بەڕێوەچوونی گۆنگرە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەڵێت: ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی یه‌كێكین له‌و حیزبانه‌ی كوردستان كه‌هه‌میشه كۆنگره‌كانمان له‌كاتی خۆیدا كردووه یان ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا نه‌بوبێت له‌كه‌مترین ماوه له‌دوای ئه‌و كاته بۆی دیاری كراوه كۆنگه‌ری ئه‌نجام داوه ,به‌ڵام بارودۆخی ئێستای كوردستان له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه وه بارودۆخی ناوخۆی حیزبیشمان ڕه‌نگه هۆكار بن بۆئه‌وه‌ى كه كۆنگره چه‌ند مانگێك دواكه‌وتووه , به‌رواری 1-11 دیاری كراوه كه‌هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كات , شورای بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی سبه‌ینێ 27ی مانگ ده‌كات له‌شاری سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی ڕابه‌ری گشتی كۆده‌بینه‌وه و دوا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجام دان یاخود دوا خستنی بۆكاتێكی دیاری كرا‌و ده‌درێت .
سەلام کەریم زیادیشی کرد: له‌دانیشتنی پێشووی شورای بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی بڕیار دراوه له 1-11 كۆنگره‌ی 12 ی له‌شاری هه‌ولێر ببه‌سترێت , سبه‌ینێ یه‌كلا ده‌بێته‌وه كه ئایا له‌و به‌رواره ده‌كرێ یاخود نا به‌ڵام شوێنی كۆنگره له هه‌ولێره .
پێداچوونەوەی جدی بە سیاسەتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەکرێت
ئەندامەکەی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لەبارەی پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی بزووتنەوە ڕایگەیاند: وه‌ك شورای ئێستای بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی ئه‌گه‌ر كۆنگره بكرێت یاخود نه‌كرێت گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه پێویسته پێداچونه‌وه‌یێكی جدی به‌سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی بكه‌ین به دڵنیایی گۆڕانكاریه‌كی دروست له سیاسه‌ت و جومگوكانی حیزب ده‌كه‌ین .
سه‌لام كه‌ریم لەبارەی پێوەندی لەگەڵ حیزبەکانیش زیادی کرد: پێداچونه‌وه‌ی ته‌واو به‌په‌یوه‌ندیه‌كانمان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌گشتی و وه‌له‌گه‌ڵ حیزبه ئیسلامیه‌كانی كوردستان ئه‌مانه‌وێ به‌ته‌واوه‌تی هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته بێت كه بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی له‌دروست بونیه‌وه سیاسه‌تی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان له چ ئاستێك بووه بیگه‌ڕێنینه‌وه ئه‌و دۆخه سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان .
هۆکارەکانی ئەگەری دواکەوتنی کۆنگرە
سه‌لام كه‌ریم لەبارەی دەنگۆی دواکەوتنی کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی و هۆکارەکانی ئەو دواکەوتنە ئەگەر ڕوو بدات دەڵێت: بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامی له‌كۆنگره نه‌ترساوه یه‌كێكه له‌و حیزبانه‌ی كه‌له مێژووی ته‌مه‌نیدا به‌راورد به حیزبه‌كانی تری كوردستان زۆرترین كۆنگره‌ی ئه‌نجام داوه .هۆكارێكی سه‌ره‌كی دواخستنی كۆنگره له‌واده‌ی خۆی بارودۆخی ته‌ندروستیه , له‌ماوه‌ی ڕابردوودا زیاد له 20 كادیری به‌توانا كه زۆربه‌یان ئه‌ندامی كۆنگره و له لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌وه كاندید بۆ شورای بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی هه‌موویان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه, هۆكاری لاوه‌كیشمان هه‌یه له‌وه‌ی له‌ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت ئیمكانیاتی به‌ستنی كۆنگره‌یێكی جدیی نه‌بێت ,خاڵێكی دیكه ئه‌مانه‌وێت كۆنگره كۆنگره‌یێک بێت بۆبه‌حۆدا چونه‌وه له‌ته‌واوی جومگه و دامه‌زراوه‌كان بێت به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه ڕه‌نگه نه‌توانین وه‌ك پێویست له‌خزمه‌تی ئه‌ندامانی خۆماندابین و گوێ له‌سه‌رنج و پێشنیار و ڕاسپارده‌كانیان بگرین , به‌دیلی كۆنگره سبه‌ینێ له‌كۆبونه‌وه‌ی شورا گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یێكی كاتی دوابخرێت ئه‌وا به‌دیلی كاتیمان ده‌بێت و ته‌نها به‌ڕێكردنی كاره‌كان ده‌بێت ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌كی دیاری كراویش بێت به‌دیلمان ئاماده‌یه, ئه‌وكاته داوا له ته‌واوی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كه‌ین كه پرۆژه‌و به‌رنامه‌مان بۆئه‌و ماوه‌یه‌ی دواخستنی كۆنگره چی ده‌بێت , كارله‌سه‌ر پرۆژه‌ی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌م دۆخه‌ی تێی كه‌وتووه تێپه‌ڕێنین چونكه ته‌واوی كادیران و قیادی نیگه‌رانین له‌و دۆخه و ده‌بێت تێپه‌ڕێنرێت.
Your Comment