دنگۆی ناکۆکی و ڕاوەستانی دانوستان لەنێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا دوورن لە ڕاستیەوە

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: دانوستانی کوردی-کوردی درێژەی پێدەدرێت.

«نافێع عەبدوڵڵا» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری کوردپرێس کە ئایا گفتوگۆکان لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانی کورد (ENKS) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد (PYNK) ڕاوەستاون؛ ڕایگەیاند: هیچ ناکۆکیێک لەنێوان لایەنەکاندا بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان بوونی نییە.

ناوبراو درێژەی دا: بابەتەکە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی "زەهرا بیل" کە نێردەی ئەمریکایە لەم دانوستانانەدا دوا کەوتووە و پەیوەندیی بە لایەنە کوردیەکانەوە نییە.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا جەختی کردەوە: دانوستانەکان لەسەر ڕێچکەی پێشووی خۆی درێژەی هەیە و ئێمە چاوە ڕوانی ئەوەین کە ئەمرەریکا یان نوێنەرێکی نوێ بناسێنێت یان ئەوەی کە زەهرا بیل بگەڕێتەوە سەر پۆستەکەی خۆی بۆدرێژەدان بە دانوستانەکان.

پێشتر باسنیووز هەواڵی ڕاوەستانی دانوستانەکانی بڵاو کردەوە ئەوەش بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی نوێنەری ئەمەریکا لە دانوستانی نێوان لایەنە کوردیەکانی سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210581

Your Comment

You are replying to: .
captcha