بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رهجهب تهیب ئهردۆغان، لهبارهی تاقی کردنهوهی سیستهمی ئێس-400ـی رووسی گوتی "ئەو تاقی کردنەوانە راستن، کراوە و دەکرێن. وهک چۆن چهکی رووسیمان ههیه بهههمان شێوه چهکی ئهمریکیشمان ههیە و تاقی کردنهوه بۆ ئهوانیش دهکرێت. بە دڵنیاییەوە ئەو هەڵوێستەی ئەمریکا ناتوانێت ئێمە ببستێتەوە. بۆ تاقی کردنهوهی ئێس-400 پرس بە ئهمریکا ناکهین".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، یۆنان ئێس-300ـی لەدەستدایە، ئهوان نهک تاقیکردنەوەیان کردووه، بهڵکوو یۆنان بەکاری دەهێنێت. دەشپرسێت، "ئایا ئەمریکا شتێکی لەو شێوەیە لەوێ دەپرسێت؟ کەواتە بوونی چەکی رووسی لێرەدا ئەو بەڕێزانە بەتایبەتی ناڕەحەت دەکات. ئێمە پێداگرین، بە هەمان شێوە بەردەوام دەبین لەسەر رێگاکەمان".
لە کاردانەوەیێکدا بۆ وتەکانی ئەردۆغان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، تاقی کردنەوەی سیستەمی ئێس-400 لەلایەن تورکیاوە بەشێوەیێکی نەرێنی کاریگەریی لەسەر پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردوولا دەبێت و "ئەنجامی قورس"ـی لەسەر هەماهەنگی دوولایەنە دەبێت لە پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری.
جۆناسان ھۆفمان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، تاقی کردنەوەی سیستەمی ئێس-400 کە سیستەمێکی دروست کراوەی رووسییە لەلایەن تورکیاوە، هەنگاوێکە یەکناگرێتەوە لەگەڵ پابەندبوون و بەڵێنەکانی تورکیا وەک هاوپەیمانێکی ئەمریکا و هاوپەیمانیەتی ناتۆ.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆیە واشنتن نەیاری تاقی کردنەوەی ئەو سیستەمەیە و باوەڕی وایە ئەو هەنگاوەی تورکیا بۆ تاقی کردنەوەی ئەو سیستەمە "ئەنجامی قورس"ـی لەسەر هەماهەنگی دوولایەنە دەبێت لە پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment