کوردپرێس: بهپێی راگهیهنراوی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد، لهکۆبوونەوەیێکی تایبەت سەربارەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم جەختی كردۆتهوه لەسەر گرنگیی بەردوامی هاوکاری و هەمانگی زیاتر لە نێوان لیژنە پەیوەندیدارەکانی هەردوو پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی ئەو ناوچانە و ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان و بەرچاو روونی زیاتر بۆ بەدواداچوونی کارەکانی هەردوو حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووه، رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شنگال رێککەوتنێکی زۆر گرنگه، هیواشی خواست ئەو رێککەوتنە ببێتە سەرەتایێک بۆ رێککەوتنی باشتر لە بارەی تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت کەرکووک و دیاله و سەلاحەدین و نەینەوا، چوونکە ئەو رێککەتنە هاوکار دەبێت بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی ناوچەکە بۆ شوێنەکانی خۆیان.
بەشیر حەداد جهختی له گرنگیی بەردەوامیی کۆبوونەوەکان کرد لە نێوان لیژنە تایبەتمەندییەکانی هەردوولا و بڕیاریش درا لە داهاتوویێکی نزیکدا کۆبوونەوەیێکی فراوانتر ئەنجام بدرێت له بەغدا بۆ گەنگەشە کردنی زیاتری بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment