کوردپرێس:
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەڵبەندی گەرمیانی حزبەکەیدا باسی لەوەشکردوە، "پەیامی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان مرۆڤ سازییە و پەیڕەوی پایە بەرزەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەكات و ئەندامان و لایەنگرانی خیانەت لەماڵ و سامان و خوێنی گەلەكەمان ناكەن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "یەكگرتووەكان شانازی بەخۆیانەوە دەكەن كە لەژێر ئەجێندای هیچ كەس و لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكیدا نیەو هەڵەیەكی ستراتیژی گەورەیە لە هەمو جوڵەو كارو پرۆژەیەكدا حساب بۆ قیامەتمان نەكەین، حسابكردن بۆ قیامەت دەتكاتە مەرد و خزمەتكار و هەمووان لەدەستت سەلامەت دەبن و هەست بە ئارامی و دڵنیایی دەكەن".
ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "لەم سەردەمی ئەنانیەت و خودگەراییەدا، یەكگرتووەكان ئەركی گەورەیان لەسەرە بۆ خزمەتی گشتیی كۆمەڵگا و ڕاستكردنەوەی چەمكە شێوێندراوەكان و دەمانەوێت بەم پەیامە ئیسلاحیە میانڕەوییە خزمەتی گەلی خۆمان بكەین".
Your Comment