کوردپرێس: بڕیاره هەفتانە کۆمپانیایێكی فڕۆكهوانی توركی حەوت گەشت بۆ عێراق ئەنجام بدات. چوار گەشت بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و سێیان بۆ عێراق دەبن، ئەوەش بە ھەنگاوێكی ئەرێنی بۆ پەیوەندی زیاتری نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا و گەشەی زیاتری ئابووری لێكدەدرێتەوە.
به هۆی پەتای کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی تورکیا، داوای لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا کرد، گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق ھەڵپەسێرێت، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا کەمترین گەشتی ئاسمانی لە نێوان عێراق و تورکیا ئەنجام دراوە، بەڵام چەند رۆژێک پێش ئێستا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا بە فەرمی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی ئاگادار کردووهتەوە، کە ھەفتانە بە 7 گەشت گەشتەکان لە نێوان ھەردوو وڵات دووبارە دەستپێدەکەینەوە.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment