کوردپرێس:
له بهیاننامهیێكدا فالح فهیاز سهبارهت به هێرشكردنه سهر بارهگای پارتی له بهغداد رایگهیاند: "سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان تاوانە و بە هەڵکردنی ئاڵای حەشد لەسەر بارەگاکە هەستمان بە شەرمەزاری کرد، لایەنی دژ و دەرچوو لە یاسا لە عێراق نێردە دیپلۆماسییەکان دەکەنە ئامانج".
سهبارهت به هێرشه موشهكییهكهی سهر شاری ههولێر فهیاز وتی: چەندان هێز لەو شوێنەبوون کە بۆ هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر بەکارهێنرا، فەرماندەی لیوای 42ی حەشد ئامادەی هەموو هاوکارییێکە بۆ دۆزینەوەی بکەرانی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر.
فالح فهیاز ئهوهشی وت: حەشدی شەعبی دەستەیەکی فەرمیی نێو دەزگاکانی دەوڵەتە، ئەوان هەر هێرشێکی سەربازی دژی دەزگا عێراقییەکان یان بییانییەکان بە "تیرۆریستی" دەزانن و حەشدی شەعبی بەرپرسیار نییە لە کەسانێک درووشمەکەی بەرزدەکەنەوە.
Your Comment