کوردپرێس:
میدیاكانی نزیك له هه‌ده‌په بڵاویان كردەوە، داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره، بڕیاری دا به ئازادكردنی ئەحمەد تورك به مه‌رجی قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردن لێی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەمڕۆ له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ وە وته له ئه‌حمه‌د تورك وه‌رگیراوە لەلایەن دادگاكەوە كە به تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵك به نوسین و بڵاوكراوه‌كانی و چوونی بۆ كۆبانی دەستگیر كرابوو.
باسیان لەوەشكردوە، ئەحمەد تورك تۆمەتەكانی رەتكردەوە و دادگاش بڕیاری ئازاد كردنی بەو مەرجە دەركردووە كە گەشتی دەرەوەی وڵات نەكات.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ئه‌حمه‌د تورك، سهرۆكشارهوانی مێردین بوو، له ماوه‌ی رابردووش‌دا له پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه و یه‌كێك له قیومهكان له شوێنه‌كه‌ی دانرا.
Your Comment