مەسروور بارزانی: دۆخی نائاسایی کەرکووک جێگەی قبووڵ کردن نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی 16ی ئاکتەبرەوە ڕایگەیاند: دۆخی نائاسایی کەرکووک جێگەی قبووڵ کردن نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاندووە، هەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە، بەڵام لە خیانەت بە زامتر ئەوەیە، کە گەل خیانەتکار سزا نەدات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دۆخە نائاساییەی، کە لە ئەنجامی خیانەتی خاکفرۆشانەوە، لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر هاتە ئاراوە، جێگەی قبووڵ کردن نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210453

Your Comment

You are replying to: .
captcha