نێچیرڤان بارزانی بۆ سەردانی کەربەلا بانگهێشت دەرکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازىی له‌ "نصيف جاسم الخطابي"، پارێزگارى که‌ربه‌لا کرد.

کوردپرێس: له‌ ديدارێکدا پارێزگارى که‌ربه‌لا پوخته‌يێکى ده‌رباره‌ى دۆخى پارێزگاکه‌ به‌تايبه‌تى له‌ڕووى گه‌شتياريى ئايينييه‌وه‌ خسته‌ ڕوو و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا که‌ ئارامى و سه‌قامگيريى که‌ربه‌لا، ڕيخۆشکه‌ره‌ بۆ سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى و پارێزگاکه‌ له‌ پرۆسه‌يه‌کى به‌رده‌وامى فراونبووندايه‌.

هه‌روه‌ها ناوبراو ستايشى ئه‌زموونى سه‌رکه‌وتووى که‌رتى تايبه‌تی هه‌رێمى کوردستانى له‌ بوارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريدا کرد که‌ ده‌کرێت بۆ که‌ربه‌لا و پارێزگاکانى ديکه‌ى عێراقيش سوودى لێ وه‌ربگيرێت.

له‌ به‌شێکى ديکه‌ى ديداره‌که‌دا هه‌ماهه‌نگيى پارێزگاکان و حکوومه‌تى فيدراڵ و گرنگيى شۆڕکردنه‌وه‌ى زياترى ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆ پارێزگاکان خرايه‌ به‌ر باس تا بتوانن خزمه‌تى باشتر پێشکه‌ش به‌ هاووڵاتيان بکه‌ن و کار و پڕۆژه‌کان خێراتر ئه‌نجام بدرێن.

له‌ کۆتاييى ديداره‌که‌دا سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان ، بانگهێشتێکى پارێزگارى که‌ربه‌لاى بۆ سه‌ردانى پارێزگاکه‌ قبووڵ کرد و هيواى خواست له‌ کاتێکى گونجاوى داهاتوودا سه‌ردانى که‌ربه‌لا بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210452

Your Comment

You are replying to: .
captcha