کوردپرێس: له ديدارێکدا پارێزگارى که‌ربه‌لا پوختهيێکى ده‌رباره‌ى دۆخى پارێزگاکه به‌تايبه‌تى له‌ڕووى گه‌شتياريى ئايينييه‌وه خسته ڕوو و ئاماژه‌ى به‌وه دا که ئارامى و سهقامگيريى که‌ربه‌لا، ڕيخۆشکهره بۆ سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى و پارێزگاکه له پرۆسهيهکى به‌رده‌وامى فراونبووندايه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ستايشى ئه‌زموونى سه‌رکه‌وتووى که‌رتى تايبه‌تی هه‌رێمى کوردستانى له بوارى وه‌به‌رهێنان و سهرمايهگوزاريدا کرد که ده‌کرێت بۆ که‌ربه‌لا و پارێزگاکانى ديکه‌ى عێراقيش سوودى لێ وه‌ربگيرێت.
له به‌شێکى ديکه‌ى ديداره‌که‌دا هه‌ماهه‌نگيى پارێزگاکان و حکوومه‌تى فيدراڵ و گرنگيى شۆڕکردنه‌وه‌ى زياترى ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆ پارێزگاکان خرايه به‌ر باس تا بتوانن خزمه‌تى باشتر پێشکه‌ش به هاووڵاتيان بکه‌ن و کار و پڕۆژه‌کان خێراتر ئه‌نجام بدرێن.
له کۆتاييى ديداره‌که‌دا سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان ، بانگهێشتێکى پارێزگارى که‌ربه‌لاى بۆ سه‌ردانى پارێزگاکه قبووڵ کرد و هيواى خواست له کاتێکى گونجاوى داهاتوودا سه‌ردانى که‌ربه‌لا بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment