کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 15ی تشرینی یەکەمی 2020 دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 115 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا و 2 حاڵەتی نوێی گیان لە دەستدان تۆمار کراوە.
بە پێی ڕاگەیێندراوی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا هەردوو حاڵەتی گیان لەدەستدانەکە، دوو پیاون لە گرکێ لەکێ.
هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر ڕاشیگەیاند: تووشبووەکانیش 62 کەس لە رەگەزی نێر و 53 کەس لە رەگەزی مێ-ن، زۆترین حاڵەت لە رەققە تۆمارکراوە 42 حاڵەت، دوای ئەویش کۆبانێ 17 حاڵەت لە پلەی سێیەمی توشبون بە کۆرۆناش قامیشلۆ دێت بە 15 حاڵەت.
هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی ئەوەشی ڕوون کردەوە: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 14 حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمار کراوە.
ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا:
تووشبووان: 2632
چاکبوونەوە: 609
گیان لەدەستدان: 88
Your Comment