کوردپرێس:
لە راگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتیى کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2020 سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە نیکۆس دیندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان.
لەو دیدارەدا سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە، لە هەوڵەکانی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ یۆنان لە سەرجەم بوارەکاندا، ھاوکات ئاماژەیکرد بۆ مێژووی قوڵی شارستانییەتی عێراق و یۆنان، ھەروەھا باسی لە گرنگی هەماهەنگی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە جیاوازەکان کە رووبەروی ناوچەکە و جیهان دەبنەوە لە پێشیانەوە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پتەوکردنی هاریکاری دیبلۆماسی و ئابووری و رۆشنبیری.
سەرۆک کۆمار باسی له رۆڵی یۆنان کرد لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانیی ناتۆ لە جەنگی دژ بە تیرۆر و هاریکاری عێراق لهو جهنگهدا، ئاماژەشیکرد بۆ ئەوەی تا ئێستا تیرۆر هەڕەشە لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکات بۆیە پێویستە هاوکاری و هاریکاری زیاتر هەبێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رێگرتن لە هەر دەرفەتێک بۆ سەرهەڵدانەوەی و تێکدانی ئاشتی و ئاسایشی وڵاتان.
لە دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح جەختی کردەوە لەوەی عێراق گرنگی ئەدات بە پارێزگاری کردن لە سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆیی، راشیگەیاند عێراق رەتی دەکاتەوە ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەکان.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە لەگرنگی کرانەوەی ئابووری نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی، ھاوکات ئاماژەیکرد بەوەی قەیرانی سیاسی و ئابووری و بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا وا پێویست دەکات لەسەر کۆمەڵی نێودەوڵەتی هەوڵی زیاتر بدەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە هاوکات بایەخەوە باسی لەو پیشوازیکردنەش کرد کە یۆنان لە پەنابەرانی عێراقی دەکات.
لەلای خۆیەوە وەزیر نیکۆس دیندیاس سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد و بە بایەخەوە پێشنیازی بەرێزیانی بەرز نرخاند و جەختیشیکردەوە لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە تەواوی بوارە جیاوازەکان و پتەوکردنی هاریکاری دوو قۆڵی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێز دەکات.
Your Comment