بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لەسەر ئاسایی کردنەوەی دۆخی شەنگال، کە شوێنی نیشتەجێبوونی ئێزدیانی عێراقە گەیشتنە ڕێککەوتن. بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، حکوومەتی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەم ناوچەی و هاتنەوەی ئاوارەکان دەدات.
میرزا دینایی، سەرۆکی ڕێکخراوی ئیراک ئیربریج، کە پشتگیری لەو ئێزدیانە دەکات کە لەلایەن داعشەوە ئازار دراون، لە ئەلمۆنیتوری وتووە: لە کۆتاییدا دەبێت خەڵکی شەنگال خۆیان بڕیار لەسەر ناوچەکەیان بدەن.
ناوبراو پێشنیار دەکات بۆ خزمەتگەیاندنی زیاتر بە ئێزدییەکان، شەنگال بکرێتە پارێزگایێکی سەربەخۆ لە عێراق و کۆمەڵگای نێونەوتەوەیی یارمەتی ئاشتی و ئاوەدەنکردنەوی ئەو ناوچەیە بدات.
دینایی لەبارەی ئەو ئێزدییانەی کە شەنگالیان بەجێ هێشتووە وتی: پاش هرشی داعش بۆسەر شەنگال لە ساڵی 2014دا نزیکەی 375000 لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە ئاوارە کران کە هێشتا زۆرینەیان لە کەمپەکاندا ژیان بەسەر دەبەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment