یەکێتیی ئەورووپا بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد نەیتوانیوە گوشار بخاتە سەر تورکیا

بەشی جیهان- ئاندرۆ جێرێز بە کوردپرێسی وت: یەکێتیی ئەورووپا ناتوانێت لەبابەتی قبوڵ کردنی تورکیا وەکوو ئەندامێکی ئەو یەکێتییە وەکوو کارتێکی گوشار لە پرسی کورد کەڵک وەربگرێت و ئەردۆغانیش بەباشی ئاگاداری ئەم پرسەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕووبەڕووبوونەوەی کورد و تورکەکانی تورکیا کە دانیشتووی وڵاتانی ئەورووپی-ن بەتایبەت پاش هێرشی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا زیادی کردووە. ئەم پرسە بوو بەهۆی ئەوەی کە وڵاتانێک وەکوو نەمسا، تورکیا تۆمەتبار بەوە بکەن کە پشتگیری لە هاووڵاتییانی تورکی توندڕەو دەکات لە دژی کوردەکان. هەروەها کەسانێک ڕەخنە لە وڵاتانی ئەورووپی دەگرن کە هەوڵی جیددی نادەن بۆ پشتگیری لە پرسی کورد و گوشارخستنە سەر ئەنقەرە. ئاژانسی کوردپرێس بۆ تاوتوێ کردنی ئەم پرسە گفتوگۆیێکی لەگەڵ ئاندرۆ جێرێز، چالاکی سیاسی و شرۆڤەکاری میدیای ئەنجام داوە.

ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵگاکانی کورد و تورک لە ئەورووپا (ئەڵمانیا و نەمسا)

ئاندرۆ جێرێز لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی کورد و تورکەکانی دانیشتووی وڵاتانی ئەورووپی بەتایبەت نەمسا بە کوردپرێس دەڵێت: «لە لایێکەوە ڕووبەڕووبوونەوەی کورد و تورک لە ئەڵمانیا و نەمسا جیددی نییە. کاتێک کە شەڕی سەربازی لە کوردستانی سووریا سەریهەڵدایەوە ئێمە دیتمان کە ئەو ڕووبەڕووبوونەوە لە ئەورووپا زیاتر بوویەوە. لەلایێکی دیکەوە حکوومەتی نەمسا دەیتوانی بۆ ئامانجی سیاسی کەڵک لە پرسی کورد وەربگرێت لە ناوخۆی وڵاتدا، بەتایبەت کاتێک کە حزبی ناسیۆنالیستی توندڕەو ڕۆڵی سەرەکیی دەگێڕێت. ئەم بابەتە دەتوانێت ڕوونی بکاتەوە کە بۆچی ڤیەن دەڵێت مومکینە حکوومتێکی دەرەکی لەپشت هێرشی ناسیۆنالیستە تورکەکانەوە بێت دژ بە کوردەکان.»

ڕۆڵی پرسی کورد لە قبووڵ کردنی تورکیا وەکوو ئەندامێکی یەکێتیی ئەورووپا

جێرێز لەبارەی هەڵویستی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر پرسی کوردەکانی تورکیا و پێوەندیی ئەم بابەتە لەگەڵ تەڤڵ بوونی تورکیا بە یەکێتیی ئەورووپاوە وتی: لەبارەی ستراتێژیی تورکیا هەمبەر هەڵویستی ئەورووپا لەبارەی پرسی کورد و کاریگەریی ئەم بابەتە لەسەر تەڤڵ بوونی تورکیا بە یەکێتیی ئەورووپاوە من پێم وانییە کە ڕووبەڕووبوونەوەی کورد و تورک لەسەر ئەم پرسە کاریگەریی ببێت.

ئاندرۆ جێرێز زیاتر وتی: بابەتی سەرەکیی نامەی مەستەریی بەندە هەر لەمبارەوە بوو کە بێ پەردە ئاشکرای دەکات: بەم بۆنەوە کە بروکسێل توانای ئەوەی نییە کە پرسی کورد وەکوو پرسێکی هابەش لەنێو ناوەندە ئەرووپییەکاندا باس بکات، قەد توانای ئەوەی نییە حکوومەتەکەی ئەردۆغان بخاتە زێر گوشارەوە تا لە ڕێگا سیاسی و دیموکراتیکەکانەوە پرسی کورد چارەسەر بکات. ئەم پرسەش هەر نەگۆڕاوە و لەم چەند ساڵەدا وەکوو خۆی ماوەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210407

Your Comment

You are replying to: .
captcha