کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق بەڕێوە چوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق دیدارێکیان کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باس لە دۆخى دارایی و ئاسایش و تەندروستیى عێراق و هەرێمى کوردستان کرا.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 12ی تشرینی یەکەمی 2020 کۆبوونەوەى هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان و سەرۆک کۆمارى عێراق بە بەشداریى هەریەکە لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق و نێچیرڤان بارزانى سەرۆک و مستەفا سەید قادر جێگرى سەرۆکى هەرێم و مەسروور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم و رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوە چوو.

بەپێى راگەیەندراوى کۆتاییی کۆبوونەوەکە؛ لە کۆبوونەوەکەدا پشتيوانيى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورييه‌ فيدراڵييه‌كان دووپات كرایەوە بەمەبەستى پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات، به‌تايبه‌تى ره‌خساندنى كه‌شێكى سه‌قامگير و له‌بار بۆ كار و ئه‌ركى نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتانى دۆست و نێرده‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له‌ عێراق.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقى تاوتوێ كرا و پشتيوانيى بۆ زه‌مينه‌سازى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌ عێراق کرا و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى (140)ى ده‌ستوورى عێراق، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ بوون.

هەروەها سی سەرۆکایەتییەکەى هەرێم پشتگیرى بۆ دوايين رێككه‌وتنى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان دووپات كراوەتەوە و هه‌موو هه‌وڵێكى گۆڕينى ديموگرافى له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ره‌ت كراوەتەوە و داواکرا کە حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ميكانيزمى ئارامى و ئاسايشى ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا‌ پشتيوانى هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هەریم و بەغدا کراوە بۆ چاره‌سه‌رى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌ و بابه‌ته‌ هه‌ڵواسراوه‌كان به‌ ئاراسته‌يه‌ك كه‌ تيايدا ماف و شايسته‌ ده‌ستوورييه‌كانى هاووڵاتيیانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى پارێزراو بن.

News Code 210401

Your Comment

You are replying to: .
captcha