مستەفا کازمی و مەسعوود بارزانی پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان لەبارەی ڕێککەوتنەکەی بەغدا و هەولێر لەسەر شەنگال، ئەنجام دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال گفتوگۆیان کرد.

کوردپرێس: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوی کردەوە ئێوارەی ڕۆژی هەینی 9ـی تشرینی یەکەمی 2020 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان مەسعوود بارزانی و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمەڕ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی شنگال تاوتوێ کرا.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەو ڕێککەوتنە گرنگە دەربڕی و جەختیشیان لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنی لەمشێوەیە ئاماژەیە بۆ بەهێزبوونی متمانەی نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210365

Your Comment

You are replying to: .
captcha