کوردپرێس:
سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، عهبدولحهكیم خهسرۆ بە کوردستان24ی راگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەشێوەیێكی فەرمی راپۆرتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی گوتیشی: راپۆرتەکە زیاتر بۆ بەرچاوڕوونیی پەرلەمانتارانە لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.
ناوبراو ئاشکراشی کرد، بە پێی بایۆمەتری یەك ملیۆن 200 ھەزار كەس سوودمەندن لە بودجەی گشتی، پێداچوونەوە بە گشت دۆسییەكانی ئەو كەسانە دەكرێت و لیژنەکەیان پێداچوونەوە بە لیستی فەرمانبەران و پلەباڵاکان دەکات و تا ئێستا پێداچوونەوەی بۆ دۆسیەی زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر کردووە و وردبینییان تێدا كردووە.
Your Comment