کوردپرێس: له کۆبوونه‌وەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ عێراق کر‌ده‌وه به‌تایبه‌تیش له بواری ئابووریدا و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار بۆ که‌رتی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌گوزاریی ئه‌مه‌ریکی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان و فراوان کردنی هاریکاری و ها‌وبه‌شیی نێوانیان.
هەروەها دوايين پێشهاته‌کانى دۆخى سياسى و ئه‌منى، گفتوگۆی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریکا و عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوولا، کێشه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنیان، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر نێرده ديپلۆماسيه‌کان و هێزه‌کانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، پرسى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌کانى داهاتوو، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌کانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جموجووڵه چه‌کدارييه‌کانى داعشيان تاوتوێ کرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له پێويستيى عێراق و هه‌رێمى کوردستان به به‌رده‌واميى ئه‌رک و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌کان تا نه‌هێشتنی یه‌کجاریی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش و له‌ناوبردنی.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که کونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ئامادی بوو، دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى، په‌تاى کۆڤيد 19 و لێکه‌وته‌کانى و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment