بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی، بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له ده‌باشان پێشوازیی له جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد، له‌دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی ھه‌رێم و عێراق، په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی ھه‌رێم و ھه‌ڵبژاردنه‌كانی داھاتووی عێراق كرا.
ھەردوولا ھاوڕابوون لەخستنەگەڕی ھەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی گرژی و ناکۆکییەکان و رەخساندنی زەمینەی دیالۆگی بونیادنەرانە لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و بەرژەوەندی ھاوبەش، کە سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی لێبکەوێتەوە.
هاوكات بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی و خواستی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی حکومڕانی لە ھەرێم و یەکخستنی ھێز و تواناکان دووپات کردەوە بۆ دروست کردنی یەکڕیزی و کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر ئەو پرسانەی رەھەندی نەتەوەیی و نیشتمانی‌یان ھەیە. ئەو ھەنگاوەشی گەڕاندەوە بۆ دروستکردنەوەی متمانە و ھاوسەنگی و شەراکەتی راستەقینە لە بڕیاردان و ئیدارەدان و گۆڕینی سیستمی سیاسی لە ھەرێم کە ئەمە خواستی ئەمڕۆی کۆمەڵانی خەڵکە.
به گوێره‌ی راگهیهنراوهكه پرسی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکان گفتوگۆی لەبارەوەکراوه و ھاوسەرۆک روونی کردەوە یەکێتی لەگەڵ ئازادی رادەربڕین و پاراستنی بنەماکانی ئازادی و کەلتووری یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتییانەیە.
هه‌روه‌ها تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی دیدارەکە، ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بووه، کە ھەردوولا جەختیان کردەوە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە دووربێت لە دەستێوەردان و لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و نەتەوە یەکگرتووەکانیش رۆڵی چاو‌دێر ببینێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment