بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سکرتێری حزبی سۆسیالست له‌لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که بڕیاره 10ی تشرینی یه‌که‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، رایگه‌یاند: "ئاسان نییه وه‌ک جاره‌کانی دیکه کورد له که‌رکووک و ناوچه دابڕێندراوه‌کان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، چوونکه پێشتر له‌ڕووی ئیداری و سه‌ربازیه‌وه ئه‌و ناوچانه به‌ده‌ست کورده‌وه بوون و ئێستا به‌وجۆره نه‌ماوه".
ناوبراو وتیشی: "به‌پێی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق، ناوچه دابرێندراوه‌کان ده‌بێت له‌لایه‌ن عێراق و هه‌رێمه‌وه به‌یه‌که‌وه به‌ڕێوه‌ببردرێن، به‌مه‌ش که‌رکووک، شه‌نگال، خانه‌قین و دوبز و سه‌رجه‌م ناوچه‌کان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌یه‌که‌وه ده‌بن، پێموایه شتێکی باشه".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کورد باڵاده‌ستی له‌ناوچه دابڕێندراوه‌کانیش نیه، یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانیش بۆ کورد خراپه و له به‌رژه‌وه‌ندیی نیه.
له‌باره‌ی پرسی هه‌موار کردن و په‌سه‌ند کردنی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان، سکرتێری حزبی سۆسیالست وتی: "رەنگە پێشتر را و بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان هه‌بووبێت، ده‌ستوور زه‌رووره بۆ خه‌ڵکی کوردستان، چوونکه چوارچێوه‌یێک داده‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستووره هه‌بێت سنوور بۆ ئه‌و ئیشه نایاساییانه‌ی ئێستا ده‌کرێن داده‌نرێت، به‌جۆرێک ئه‌گه‌ر ده‌ستوور هه‌بوو ده‌بێته چوارچێوه‌یێک بۆ پابه‌ندکردنی هه‌موولایه‌نه‌کان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment