بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی پێشوازیمان کرد له جینین هێنیس پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، له دیدارێکدا گفتوگۆمان کرد ده‌رباره‌ی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییه سیاسی و ئابورییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پرسی چاکسازی و یه‌کخستنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه".
لاهور شێخ جه‌نگی جه‌ختی کرده‌وه، له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌کانی ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی که بوونه‌ته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، وتیشی: سوپاسی ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانمان کرد و پشتیوانیی خۆمان ده‌ربڕی بۆ په‌یامه ڕاشکاوه‌که‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی جینین هێنیس پلاسخارت که له پێناو گه‌شه کردنی دیموکراسی و هه‌رێمی کوردستانێکی به‌هێز و هێنانه‌کایه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کان له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم، به په‌رۆشه‌وه ده‌ستی خسته سه‌ر کێشه‌کان و داوای نه‌هێشتنی ناکۆکییه سیاسییه‌کان و یه‌کڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌کانی کرد، ئه‌وه‌ی پلاسخارت داوای ده‌کات هه‌مان داواکاریی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه.
هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه: باسمان له کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدڕاڵی کرد و پێویستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و پابه‌ندبوونی هه‌ردوولامان به ڕێککه‌وتنه ئیمزاکراوه‌کانی نێوانیان دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها خواستی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان‌مان دووپات کرده‌وه بۆ پشتیوانی له پرۆسه‌ی چاکسازیی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به ڕه‌چاو کردنی بنه‌مای هاوسه‌نگی و دوورکه‌وتنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی بۆ سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که.
لاهوور شێخ جه‌نگی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "هاوڕابووین له‌سه‌ر کارکردنی هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو له واده‌ی خۆیدا له ژێر چاودێری کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌یێکی پاک و بێگه‌رد به‌ڕێوه بچێت و ببێته نمونه‌یێک بۆ سه‌رکه‌وتنی دیموکراسی له وڵات‌دا و داهاتوویێکی باشتر و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتییان لێبکه‌وێته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment