بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێم و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان وتی: "ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان یه‌کپارچه و یه‌کده‌نگ و دژایه‌تی یه‌کتر نه‌که‌ن، هه‌موو بابه‌ته‌کان بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌که‌مان بۆئه‌وه‌ی به‌ئارامی بژین و وڵاته‌که‌مان ئازاد و پارێزراو بێت، به‌هیچ جۆرێک نابێت جنێو به‌یه‌کتر بده‌ن و قسه له‌سه‌ر یه‌کتر بکه‌ن، له‌ولاشه‌وه دوژمنه‌کانیشمان په‌لامارمان بده‌ن و داگیرمان بکه‌ن".
سه‌باره‌ت به قه‌واره‌ی سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، مه‌حموود سه‌نگاوی وتی، "مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌یه، مه‌ترسیه‌کانیش له‌سه‌رجه‌م روه‌کانه‌وه‌ن، به‌جۆرێک مه‌ترسی هه‌یه که هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و په‌لامارمان بده‌ن و بمانکوژن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment