عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی له‌وه‌کردووه، "دەستور بابەتێکی ئاسایی نیە بە زۆرینە تێپەڕێت و دەستور بەزۆرینە تێناپەڕێت، کاک نەوشیروان ساڵی 2009 کورسیشی نەبوو ڕێگری، کرد چوونکە تەسلیم نەبوو و ئیرادەی ھەبوو".
ئەوەشی خستوەتەڕوو، "ئەوانەی پێیانوایە کاک نەوشیروان کۆچی کردووە، وەک 2009 دەستور لە پەرلەمان بەدڵی پارتی تێدەپەڕێت، بزانن ئێمە ھێشتا لە پەرلەمانین و ھەرگیز ڕێگا بەوە نادەین".
عەلی حەمە ساڵح باسی لەو رێکارانەش کردووە کەبەهۆیەوە رێگری دەکەن لەوەی دەستور بەزۆرینەی دەنگ تێپەڕێت و باسی لەوەکردووە، "ئەزمونێکمان پەیدا کردووە، گەر شتێک بزانین دژی بەرژەوەندییە گشتیەکانە، دەتوانین ڕای گشتی بۆ دروست بکەین".
ساڵی 2009 پرۆژەی دەستور لە پەرلەمانی کوردستان پەسندکرا، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزیی دۆخی سیاسی گەڕێندرایەوە پەرلەمان، لە خولی رابردووی پەرلەمانیش لەلایەن لیژنەیێکی تایبەتەوە جارێکی دیکە لە کۆی زیاتر لە 120 ماددەی دەستور 74 ماددەی نووسرایەوە، به‌ڵام جارێکی ته‌واو نه‌کراوه و ماوه‌یه‌کیشه به‌گه‌رمی باس له تێپه‌ڕاندنی ده‌کرێت له‌م خوله‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم زنجیره‌یه‌ک دیداری بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌کان ئه‌نجامدا.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment