هەرگیز وا مەزانن قەبارەی هەرێم هەر بە مسۆگەریی هەتاهەتایی دمێنێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق لەبارەی مەترسییەکانی سەر قەبارەی هەرێم و ناکۆکییەکانی نێوماڵی کورد هۆشداریی دا و ڕایگەیاند "هەرێمی کوردستان چیتر نابێ بەسەر دوو ناوچەی زەرد و سەوز یان بەسەر هەر رەنگێکی دیکەدا دابەش بێت".

کوردپرێس:

لەمیانی بەڕێوچونی کۆنفرانسی یەكڕیزی و دەستوور جینین بلاسخارت، نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق ڕایگەیاند "ئەوەی کە ئێمە دەیزانین ئەوەیە کە ئەم قەوارە ئۆتۆنۆمييه‌ى ئێستا کات و قوربانییەکی زۆری ویستووە. بەڵام وەک هەر شوێنێکی دیکەی ئەم جیهانە، ماف و ئازادیيەکان هەروا بە ئاسانی بەدی نەهاتوون. نەخێر، هەرگیز".

وتیشی "ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە هەرگیز وا مه‌زانن ئەم جۆرە ئوتۆنۆمييه‌ هەر بە مسۆگەری هەتاهەتایی دەمێنێتەوە. هەر بۆیە یەکڕیزی بۆ مانەوەی ئەم قەوارەیە لەوپەڕی پێویستیدایە".

بلاسخارت باسی لەوەش کرد "بەڵێ وەک زۆربەی وڵاتان، لە عێراق و هەرێمی کوردستانيشدا ناکۆکی سیاسی هەیە و زۆربەی دیموکراسییە بەهێزەکانی ئەمڕۆش، دوێنێ بە هەمان دۆخی شەڕ و خوێنڕشتن و نەهامەتیدا تێپەڕیون، هیچ پێویست بە وتن ناکات کە کوردستانێکی بەهێز مانای توانابوونیەتی کە بتوانێت بە باشترین شێوە بەرژەوەندییەکانی بپارێزێت. بە پێچەوانەوەشەوە، پەرتەوازەیی دەبێتە هۆی لاوازی".

News Code 2062

Your Comment

You are replying to: .
captcha