کوردپرێس:
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە ڕایگەیاند "ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە سەر شەنگال کە بە پشتیوانی هەندێک هێزی هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە کرا، لە بنەڕەتدا بڕیارێکی هەڵە و بەواتای فەرمانێکی دیکەیە لە دژی ئێزدییەکان، چونکە ئێزدیکەکان بۆ خۆشیان لەو باوەڕەدان کە سوپای عێراق و چەکدارەکانی پەدەکە کە لە شەنگال هەڵهاتن و بە بێ بەرگری ئێزدییەکانیان ڕادەستی داعش کرد، ئەو هێزانە ناتوانن جارێکی دیکە ببنە فریادڕەسیان و خەڵکی شەنگال هێشتا داخدارە و بە هەزاران ژن و گەنجیان چارەنووسیان نادیارە".
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئێزدییەکان حەز و خۆشەویستییان بۆ ڕێبەر ئۆجالان و پەکەکە هەیە ئەوە لەبەر ئەوەیە ئەگەر گەریلاکان و شەڕڤانانی یەپەگە نەبوایەن، بە تەواوەتی کۆمەڵکوژ دەکران، ئەوەی بە هانای ئێزدییەکانەوە چوو گەریلا و شەڕڤانانی یەپەگە بوون.
Your Comment