بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە کۆنفرانسی "یەکڕیزی و دەستوور" کەئەمڕۆ لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "دەبێت هه‌مو لایه‌نه‌کان به یه‌که‌وه و له نزیکه‌وه قسه له‌گه‌ڵ یه‌کتربکه‌ن، به مێشکێکی فراوانه‌وه ئاماده‌بن گوێ له یه‌کتر بگرین و یه‌کتر قه‌بووڵ بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی که مه‌به‌ستی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه، ئێمه بتوانین له‌سه‌ری رێکبکه‌وین و به‌یه‌که‌وه به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه هه‌نگاو بنێین، به‌وه ده‌توانین یه‌کڕیزی خۆمان بپارێزین، به ده‌ستنیشان کردنی ئامانجی هاوبه‌ش، ده‌توانین یه‌کڕیزی خۆمان رێکبخه‌ین و به‌یه‌که‌وه به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه هه‌نگاو بنێین".
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمه نموونه‌ی زۆرمان هه‌یه، له‌و کاتانه‌ی یه‌کڕیز بوین، ده‌ستکه‌وته‌کانمان چی بوون، له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕینی 1991 هه‌مومان بینیمان که به یه‌کڕیزی لایه‌نه کوردستانییه‌کان ده‌ستکه‌وته‌کانمان چی بون، ئێمه توانیمان کیانێک دابمه‌زرێنین، که ئێستا ئێمه له ئه‌نجامی خه‌بات و ئه‌و هه‌وڵ و ئه‌و یه‌کڕیزییه به‌یه‌که‌وه ده‌ژین و بوینه‌ته خاوه‌نی حکوومه‌ت و په‌رله‌مانیش".
سەرۆکی حکوومەت ئەوەشی خستەڕوو، "شتێکی زۆر ئاساییه ئێمه بۆچوونی جیاوازمان هه‌بێت، ئاساییه وه‌کوو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان بیرکردنه‌وه‌ی جیاوازمان هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ندێک سنوور و چوارچێوه هه‌بێت، که له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کار بکه‌ین و به‌یه‌که‌وه‌مان ببه‌ستێته‌وه، ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ش ده‌کرێت له ده‌ستووردا ده‌ستنیشان بکرێت. چین ئه‌و شتانه‌ی که نابێت هیچ یه‌کێک له ئێمه لێی لابدات، چین ئه‌و شتانه‌ی که ده‌توانین به‌یه‌که‌وه کاری بۆ بکه‌ین، ناکرێت یه‌کێک داوای سه‌ربه‌خۆیی بکات و یه‌کێک داوای شتێکی دیکه بکات، یه‌کێک داوای مه‌بده‌ئـو پره‌نسیپ بکات، یه‌کێک داوای شتێکی تر بکات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment