بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆنفرانسی "یەكڕیزیی و دەستوور" لەلایەن سەنتەری زانکۆی کوردستان- هەولێر بۆ توێژینەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی بە بەشداریی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بەڕێوە دەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان و سەرکردە و کەسی یەکەمی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان بەشداریی تێدادەکەن.
کۆنفرانسەکە لە کاتژمێر 09:00 دەستی پێکردووە و دوایین بەشی کۆنفرانسەکەش بە گفتوگۆیەک لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی یەکڕیزی و دەستور لە کاتژمێر 3:45 دەستپێدەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment