کوردپرێس: ئێسته هێزه ئاسمانییەکانی عێراق له فڕۆکه‌ی پێشکه‌وتووی جه‌نگی ته‌نیا خاوه‌نی 34 فڕۆکه‌ی جۆری ئێف 16ی ئه‌مه‌ریکییه که ئه‌میش به تایبه‌ت بۆ عێراق دروست کراون و هه‌موو جۆره تایبه‌تمه‌ندییێکی فڕۆکه‌ی ئێف 16ه‌ی ئه‌مه‌ریکیان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌کراوه، جیا له‌وه‌یش فڕۆکه‌ی جه‌نگی تی 50ی کۆریای باشوور و فڕۆکه کۆنه‌کانی ڕووسی له جۆری سۆخۆی 25، هه‌موو توانای هێزی ئاسمانی عێراق پێک ده‌هێنن.
فڕۆکه ئێف 16ه‌کان کە تایبه‌ت بۆ عێراق دروست کراون، پێویستی به‌رده‌وامیان به ته‌کنیککارانی ئه‌مه‌ریکی و کۆمپانیای لۆکهید مارتنی دروستکه‌ری هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له گه‌شت و ئه‌رکه‌کانیان به‌رده‌وام بن. به‌هۆی کشانه‌وه‌ی تیمه ته‌کنیکییه‌کانی لۆکهید مارتنیش له عێراق، ته‌واوی فڕۆکه‌کان وه‌ک په‌ککه‌وته و له‌کارکه‌وتوو ده‌مێننه‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌موو تواناکانی هێزی ئاسمانی عێراق له‌ناو ده‌بات.
پێشتر جۆزێف لامارکا جونیور جێگری سه‌رۆکی کۆمپانیای لۆکهید مارتنی ئه‌مه‌ریکی بۆ نیویۆرک تایمز دووپاتی له‌وه کرده‌وه، که تیمه‌کانیان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی واشنتن ده‌کێشنه‌وه، سه‌لامه‌تی تیمه‌کانیان له سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی جۆری ئێف16ی عێراقیش له‌کارکه‌وتوون و پێویستیان به نۆژه‌نکردنه‌وه‌یه، جێهێشتنی تیمه ته‌کنیکییه‌کان له‌وکاته‌دا، هیچ بژاره‌یێکی تر بۆ عێراق ناهێڵێته‌وه، جیا له هه‌وڵدان بۆ کڕینی فڕۆکه‌ی جه‌نگی پێشکه‌وتوو له وڵاتانی تر و ده‌سبه‌ردرابوون له‌و هه‌موو مه‌رج و کێشه و گرفته‌ی که ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌و فڕۆکانه دروستی ده‌کات که به عێراقی فرۆشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه نایه‌وێ چیتر به ته‌نیا پشت به واشنتن ببه‌ستێت.
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی جۆری ئێف 16 له ماوه‌ی ساڵانی 2014 تا 2017 له ژێر فشاری زۆری سیاسی له‌سه‌ر حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌ستی به‌غدا کران، له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش ڕۆڵی کارایان گێڕا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و تواناکانی ئه‌و فڕۆکانه‌ی بۆ عێراق دروستکران، به به‌راورد له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و فڕۆکانه‌ی که ئه‌مه‌ریکان زۆر جیاوازه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بێ له‌و چه‌ند ساڵه خزمه‌تێکی باشی به عێراق کرد.
ئه‌و که‌موکورتیانه عێراقی نیگه‌ران کرد، چوونکه فڕۆکه‌کان توانای هه‌ڵگرتنی مووشه‌کی جۆری ئه‌ی ئای ئێم 120یان نییه، که مووشه‌کێکی به‌هێزی پێکانی ئامانجه له ئاسمانه‌وه، واته بۆ وێران کردنی فڕۆکه‌ی جه‌نگی دوژمن، له شوێنی ئه‌وه‌یه هه‌ڵگری مووشه‌که‌کانی جۆری ئه‌ی ئای ئێم 7 و ئه‌ی ئای ئێم9یه، که مووشه‌کی کۆنن و بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی سارد ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئێسته که واشنتن به‌غدا په‌راوێز ده‌خات و فڕۆکه‌ی جه‌نگی ناته‌واویی پێ ده‌فرۆشێ و تیمه ته‌کنیکییه‌کانیش ده‌گێڕێته‌وه و به‌غدا جێ ده‌هێڵن، ئیتر عێراق بیر له کڕینی سیسته‌می دژه مووشه‌کی ڕووسی ئێس 400 و فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری سۆخۆی 57 ده‌کاته‌وه.
سۆخۆی 57 پێشکه‌وتووترین فڕۆکه‌ی جه‌نگی ڕووسیایه و کێبه‌رکێی فڕۆکه‌ی ئێف 35ی ئه‌مه‌ریکی ده‌کات، به‌ڵام له‌و دۆخه‌دا ئه‌سته‌مه به‌غدا ئه‌م جۆره فڕۆکه‌ی پێ بکرێ، به‌هۆی زۆری تێچوونه‌که‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه باشترین بژاره بۆ به‌غدا بریتییه له کڕینی فڕۆکه‌ی جۆری مێگ 29 و مێگ 35 که تواناکانیان هاوشێوه‌ی ئێف 16ی ئه‌مه‌ریکییه و له‌و فڕۆکانه‌ی جۆری ئێف 16 که ئه‌مه‌ریکا به عێراقی فرۆشتووه، زۆر پێشکه‌وتووترن.
هێزی ئاسمانی عێراق و هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و وڵاته به گشتی باکگراوه‌ندی به‌هێزیان له مامه‌ڵه‌کردن و چاککردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی جه‌نگی ڕووسی هه‌یه، بۆیه به‌کارهێنان و چاککردنه‌وه‌ی زۆر ئاسان ده‌بێ بۆ تیمه ته‌کنیکییه‌کانی هێزی ئاسمانی، جیا له‌وه‌یش فڕۆکه‌وانه‌کانیش باشتر ده‌توانن به‌سه‌ر ئامانجه‌کان زاڵ بن و وردتر سه‌رکردایه‌تی فڕۆکه جه‌نگییه‌کان بکه‌ن.
گۆڤاره ئه‌مه‌ریکییه‌که نووسیویه‌تی، ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه که به‌غدا هانا بۆ کرینی فڕۆکه‌ی جه‌نگی ڕووسی ببات، بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، بۆ ئه‌مه‌یش ئه‌زموونی پێشوومان هه‌یه، له دوای ڕووخانی به‌عسیش ئه‌مه‌ریکا سه‌ره‌تا تانکی سه‌ربازی ئه‌برامزی به به‌غدا فرۆشت، به‌ڵام دواتر ئه‌مه‌ی وه‌ستاند و به‌غدا ڕووی له مۆسکۆ کرد و تانکی سه‌ربازی جۆری تی 90ی کڕی.
له ئه‌گه‌ری ڕووکردنی به‌غدا له مۆسکۆ چاوه‌ڕوان ناکرێ که ته‌نیا فڕۆکه‌ی جه‌نگی لێ بکڕێت، به‌ڵکوو هه‌لیکۆپته‌ری هێرش کردن و سیسته‌می دژه مووشه‌کی ئێس 400ی ڕووسیش له ساڵانی داهاتوو به ته‌واوی یه‌کلایی ده‌بنه‌وه و ده‌بن به ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر.
سەرچاوە: وشە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment