بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود سەنگاوی، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە لە قۆناغی یەکەمدا ژووری هاوبەشی ئۆپەراسیونی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری مووسڵ و کەرکووک و دیالە و مەخمور دەستبەکار دەبێت.
ئاماژەى بەوەش کرد، شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی 70 بۆ رێکخستنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق سەردانی میحوەری گەرمەسێرو کوڵەجۆیان کردووە.
لەماوەى دوو مانگى رابردوودا سوپای عێراق و وەزارەتى پێشمەرگە لە گفتوگۆدان بوون بۆ ئەوەى لە سنوورى ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان بەهاوبەشى ئۆپەراسیۆن لەدژى چەکدارانى داعش ئەنجام بدەن کە بەردەوام ئەو چەکدارانە لەو سنوورانەوە کە بۆشایی لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە هەیە هێرش ئەنجام دەدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment