واشەنتن: شاندێکی ئەمریکی سەردانی کوردستانی سووریایان کرد

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە یاوەریی چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەردانی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری کوردی کۆ دەبنەوە.

کوردپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە ڕایگەیاند چەند لیژنەیێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری کوردی کۆ دەبنەوە.

لە بەیاننامەکەدا نووسراوە ڕۆژی ڕابردووی جۆدی هوود ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ئیمی کاترۆنا نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و دەیڤید برۆنستین بریکاری نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری سووریا لەگەڵ زەهرا بل بەڕێوەبەری کاروباری عێراق و سووریا لە ئەنجومەنی ئاسایش لە کۆشکی سپی بۆ دیدار کردن لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی کورد-عەرەبی سووریا و بەرپرسانی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و سەرکردەی عەشیرەتەکانی ڕەقە سەردانی باکووری خۆرهەڵاتیان سووریایان کرد.

ڕاوێژکارەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی تەوەری گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا گوتی جەخت دەکەنە سەر پێبەندبوونی ئەمریکا بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانیی دژەداعش و سەقامگیریی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا و پێشکەش کردنی یارمەتی بە سەرۆک عەشیرەتەکان بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە شکستهێنانی داعش.

بە گوێرەی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرپرسانی ئەو وڵاتە جەختیان کردۆتە سەر دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا و کردنەوەی ڕێڕەوە سنوورییەکان بۆ پێشکەش کردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە.

منصور رحیمی

News Code 2036

Your Comment

You are replying to: .
captcha