وتەبێژی پارتی بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی سەعدی پیرە دەداتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارتی هەوڵی‌ نەداوە یەكێتی تەسلیمی ئیرادەی خۆی بكات، بەڵكوو هەوڵی داوە یەكێتی و هەموو لایەنەكانی دیكەی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی تەسلیمی ویستی گەلی كوردستان بن.

کوردپرێس:

مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە نوسینێكدا بەناڕاستەوخۆ وەڵامی سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەداتەوە و دەڵێت، حزبەكەی تەنیا بە 45 كورسی پەرلەمانی كە دەنگی خەڵكی كوردستانی لەپشتەوەیە لەبەرچاو نییە، ئەوەندەی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەیی و نیشتمانی لەبەرچاوە، كاتێك حزبێك خۆی بۆ بەرگری لە ماف و ئازادی گەلەكەی تەرخان دەكات دەبێ‌ بۆ پاراستنی دەسكەوت و دامەزراوەكان كە بە خوێن و خەبات بەدەست هاتوون وەكو خاوەن رەفتار بكات".

نووسیویشیەتی:"پارتی هەوڵی‌ نەداوە یەكێتی تەسلیمی ئیرادەی خۆی بكات، بەڵكو هەوڵی داوە یەكێتی و هەموو لایەنەكانی دیكەی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی تەسلیمی ویستی گەلی كوردستان بن و رێز لە پرۆسەی هەڵبژاردن و ئاكامی دەنگدانی خەڵك بگرین و دیموكراسیەت تەنیا دروشم نەبێت".

مەحموود محەمەد ئاماژەی بەوەش كردووە، "ئەگەر پارتی بە 45 كورسیەكەی مەغروور بوایە، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی كوردستان ئەو ماوە زۆرە چاوەڕوانی نەدەكرد و مەسروور بارزانی لەگەڵ یەك بە یەكی لایەنەكان كۆنەدەبۆوە بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم، بەڵكو بە زۆرینەی پەرلەمانی كابینەكەی پێك دەهێنا".

پێشتر سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاندبوو، غروری پارتی لەوەدایە خۆی بە خاوەنی 45 كورسی پەرلەمان دەزانێت و باسی لەوەشكردووە، كە یەكێتی پەلەی كرد كە ڕەزامەندیی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نیشان دا.

News Code 2035

Your Comment

You are replying to: .
captcha