کوردپرێس:
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی له‌دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماژه‌ى به‌وه دا، "یه‌كێتى گفتوگۆى له‌گه‌ڵ پارتى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان یه‌كێتى و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو هه‌بوه‌و گفتوگۆمان كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان".
سه‌باره‌ت بهڕكابهرى یه‌كێتى و پارتى، سه‌عدى پیره وتى:"ڕاسته ئێمه ڕكابه‌ریمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان هه‌یه، به‌ڵام به‌زمانى زبر قسه ناكه‌ین، له‌گه‌ڵ پارتیش ڕكابه‌رى یه‌كترین، به‌ڵام دوژمنى یه‌كتر نین، ئه‌گه‌رچى یه‌كێتى و پارتى كۆ نابنه‌وه، به‌ڵام ته‌حه‌مولى یه‌كتریش ده‌كه‌ن".
ڕه‌خنه‌ى لهپارتى گرت‌و ڕایگه‌یاند، "غرورى پارتى له‌وه‌دایه خۆى به‌خاوه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌زانێت كه 45 كورسى هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتى ناچارنییه ته‌سلیمى ئیراده‌ى پارتى بێت".
لهپهیامێكیشدا بۆ پارتى مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ى پارتى داوای كرد، "پارتى ده‌بێت به‌قه‌د 45 كورسییه‌كه‌ى په‌رله‌مانى خزمه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات".
ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، كه پارتى‌و یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ناكۆكن‌و نایانه‌وێت ته‌سلیمى ئیراده‌ى یه‌كتربن، "ناڕه‌زایی ئێمه‌ش وه‌كوو یه‌كێتى له حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌نییه كه هیچ نه‌كراوه".
Your Comment