«ڕێزان ناسان» ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) و سەرۆکی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی فەرهەنگی ناوچەی فۆرات لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە کەم کردنەوەی ئاوی سوویا لە لایەن تورکیاوە و ڕاگەیاند: تورکیا نەک هەر دوژمنی کوردە بەڵکوو دوژمنی هەموو گەلانی سووریایە و ئێستاش بە هەڵمەتە نامرۆڤانەییەکەی کە کەم کردنەوەی ڕێژەی ئاوی فۆرات بەرەو سووریایە کارەساتێکی قەرەبوونەکراوی خولقاندووە.
ناوبراو درێژەی دا ئەم هەڵمەتەی تورکیا پێچەوانەی هەموو عورف و کۆنڤانسیۆنەکانی مافی مرۆڤە و پێویستە هەم ئەمریکا و هەم ئەورووپا بەبنی هەڵمەتە نامرۆڤانەکەیەوە گوشار لەسەر تورکیا دروست بکەن.
ڕێزان ناسان وتیشی: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەر لەسەرەتاوە بەدوای ڕێگاچارەیێکدا بوو بۆ چارەسەر کردنی پرسی کەم ئاوی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڵام ئەم ناوچە دەستی کراوە نییە پێویستە هاوپەیمانان لەمبارەوە یارمەتیدەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بن.
ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) و سەرۆکی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی فەرهەنگی ناوچەی فۆرات وتیشی: چەندین بەدیل بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان هەن بەڵام بە ئاوڕدانەوە لە کەمیی دەفرایەتییەکان و نەبوونی بوودجە و سەرچاوەی پێویست چارەسەریی ئەم کێشەیە زۆر دژوارە و پێویستی بە پاڵپشتیی زۆرە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment