گەشتەکانی ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و عێراق دەست پێدەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق رایگەیاند، گەشتە فەرمییەکانی نێوان ئێران و عێراق لەی ئەم مانگەوە دەست پێدەکەنەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 6ی تشرینی یەکەمی 2020 جیهاد دیوان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تائێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی گەشتکردنی هێڵی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئێرانەوە نەدراوە و بەگشتی لەنێوان 25ـی ئەیلوول بۆ 9ـی ئەم مانگە زۆرینەی رەهای گەشتەکان ڕاگیرابوون و بڕیارە لەدوای ئەو بەروارەوە گەشتەکان دەست پێبکەنەوە.

4ـی ئەم مانگە توورەج دهقانی، بەڕێوەبەری هێڵی فڕۆکەوانیی شارستانیی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی فارسی راگەیاندبوو، بەهۆی سەرپێچی‌کردن لەبەندەکانی رێککەوتنی نێوانیان تایبەت بە گواستنەوەی گەشتیاران، لەرۆژی یەکشەممەوە مۆڵەتی فڕینی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق تا کاتێکی نادیار هەڵوەشێنرایەوە.

ئاماژەی بەوەش کردبوو، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان گواستنەوەی گەشتیاران تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مۆڵەتی مانەوەیان لە ئێران هەیە، لەگەڵ شاندی دیپلۆماسی و هاووڵاتییانی هەردوو وڵات.

16ی ئابی ئەمساڵ و دوای نزیکەی شەش مانگ لە راگرتنی بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا، بەسڕە، سلێمانی و هەولێر دەستی پێکردەوە.

*لە ئاژانسی هەواڵی خەندان وەرگیراوە

News Code 200342

Your Comment

You are replying to: .
captcha